زایەڵە ـ مەلا سامان هەڵەبجەیی مامۆستای ئاینی لەلێدوانێکی تایبەتدا بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دیاره‌ ئه‌مرۆ ناوی غه‌زه‌ و فه‌له‌ستین هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه‌ ، ئه‌مساڵی رۆژی جیهانی قودس هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ پشتیوانی گه‌لانی جیهان بۆ قودس و غه‌زه‌ ، جیاوازه‌ له‌ هه‌موو ساڵه‌كانی تر .ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی زریانی ئه‌قسا كاریگه‌رییه‌كی زۆری بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین دروست كردووه‌ ، ئه‌مرۆ گه‌لی فه‌له‌ستین له‌چاو ساڵه‌كانی تردا زۆر به‌هێزن و به‌ئومێدن كه‌ ئه‌م زریانه‌ی ئه‌قسا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ تۆمار بكات و فه‌له‌ستین به‌ گشتی رزگاری ببێت له‌ ده‌ستی زایۆنی . وه‌ كاریگه‌ری به‌چاوی دروست كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ناوچه‌كه‌ش و بیگره‌ جیهان كه‌ هه‌موو جیهان هاوسۆز بوون بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه‌ ، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ جیهان سیایه‌تی زایۆنی لادروست نییه‌ .
وتیشی، له‌وكاته‌وه‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی هاوزمانی فه‌له‌ستین و هاودینیان كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر سیاسه‌تی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكاوه‌ هه‌م خۆیان و هه‌م سیاسه‌تی گشتی وڵاتانی عه‌ره‌بییان لاواز كردووه‌ بۆیه‌ ئه‌مرۆ له‌ جیهاندا پشتیوانی مسوڵمانان بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه‌ و فه‌له‌ستین زیاتر بووه‌ .ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ساڵی 1988 ئاواره‌ی ئێران بوین یه‌كێك له‌ دروشم و شیعاره‌كانی ئێران پشتیوانی بوو بۆ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و دۆزی فه‌له‌ستین ، جمهوری ئیسلامی ئێران له‌ كۆن و نوێدا به‌ئێسته‌شه‌وه‌ تاكه‌ وڵاتێكی كه‌ ده‌ستی له‌ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به‌رنه‌داوه‌ به‌ تایبه‌ت خه‌ڵكی غه‌ززه‌ .

ئەو مامۆستا ئاینیە ئەوەشی خستەڕوو،له‌ جیهاندا ئه‌وان پله‌ی یه‌كه‌من بۆ پشتیوان له‌ رۆژی قودس ، وابزانم هه‌ڵه‌نه‌بم ئیران یه‌كه‌م وڵات بووه‌ رۆژی پیشتیوانی فه‌له‌ستینی دروست كرووه‌ ،دیاره‌ هه‌موو جیهان ده‌زانن كه‌ زایۆنستی جگه‌ له‌ شه‌ڕی سیاسه‌تی ژن و منداڵ كوشتن هیچی پێناكرێت له‌به‌رامبه‌ر هێز و چه‌كدارانی حه‌ماسدا ، ئه‌ركی مسوڵمانانی جیهانه‌ له‌ هه‌موو ڕێگه‌یه‌كه‌وه‌ سیاسی ئابووری اعلامی باس له‌ شكسته‌كانی زایۆنستی بكرێت و كه‌ سوپایه‌كی منداڵ و ژن كوژه‌ .دیاره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ساڵی نه‌وه‌ده‌كانی پشتیوانیان بۆ دۆزی فه‌له‌ستین نه‌ماوه‌ هه‌رچه‌نده‌ قسان زۆر هه‌ڵده‌گرێ‌ به‌ڵام دیاره‌ سیاسه‌ت ئه‌مرۆ له‌ پێشتره‌ تا دینداری ، به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی له‌ پێشتره‌ تا دینداری ، ئه‌وه‌ په‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ مێژوودا بۆ هه‌ندێ‌ له‌ لایه‌نی سیاسی كه‌ پشتیوانی ته‌واویان نییه‌ بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان .یان ئه‌وه‌تانێ‌ سیاسه‌تی هه‌رێم رێگه‌یان پێنادات یان هه‌ر خۆیان جه‌زه‌رێك ده‌كه‌ن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یان ئه‌وه‌تا ترسیان له‌ وڵاتانی زلهێز هه‌یه‌ .
کامەران کەریم